Erbil 1°C شەممە 01 شوبات 06:02

تەرمی کۆچبەرێکی کورد دوای 2 مانگ لە ونبوونی له‌ رووباری راین له‌ ئه‌ڵمانیا دۆزرایەوە

کوردستان TV
100%


 فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ڕایده‌گه‌ێنێت، دوای دوو مانگ لە ونبوونی، تەرمی پەنابەرێکی کورد لە  ڕووباری ڕاین  له‌ ئەڵمانیا دۆزرایەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 10 ى 1ى 2021 ، فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە ئەڵمانیا  بڵاوی كرده‌وه‌: کە دوای ئەوەی پەنابەرێکی کورد بەناوی ئەیاس حەسەن ھەرکی، لە ڕۆژی  13-11-2020 دەچێتە سەر ڕووباری راین، لە کەناری رووبارەکە بۆ ماوەیەک دەمێنیتەوە و دواتر بۆ ماوەی نزیکەی دوو مانگ ھەواڵی نامێنێت و ون دەبێت.

 فیدراسیۆنەکە ڕاشیده‌گه‌ێنێت، دوای ئەوەی ھەواڵێک لەماڵپەری پۆلیسی شاری کۆڵن سەبارەت بە دۆزینەوەی ته‌رمێك لە رووباری ڕاین بڵاو دەبێتەوە، كه‌سێكی نزیكی ئەیاس پەیوەندی بە پۆلیسەوە دەکات و دوای وردەکاری  بۆیان روون دەبێتە کە ته‌رمی ناوبراوه‌، بۆیە پۆلیسی ئەڵمانیا بۆ دڵنیابوونی زیاتر، پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ دەکەن.

بەپێی ڕاگەیاندراوەكه‌ی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە ئەڵمانیا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنینەکە و کاری پێویست، تەرمی کۆچبەرە کۆچکردووەکە دەگەڕێندرێتەوە زێدی خۆی له‌ كوردستان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.