ئەندازیار عەدنان خەلیل بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی گەرمیان رایدهگهێنێت، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ سنووری ئیدارەی گەرمیان چەندین پڕۆژەی گرنگی ڕێگاوبانی خستووەتە بواری جێبەجێكردنەوە كە بریتین لە جووتسایدكردنی ڕێگای دەربەندیخان بۆ كەلار و، كەلار بۆ كفری و چاككردنی ڕێگای چەند گوندێك.
ئەندازیار عەدنان خەلیل، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: بەڕێوەبەرایەتیی ڕێگاوبانی گەرمیان لە ساڵی 2020دا پێنچ پڕۆژەی ڕێگاوبانی هەبوو بۆ چەند گوندێك، كە سەرجەم ئەو پڕۆژانە تەواو بوون.
دهشڵێت، ڕێگای جووتسایدی كەلار- دەربەندیخان، قۆناغی یەكەمی تەواو بووە كە 41 كیلۆمەترە و 46%ی كارەكانی دەكات، 138 ملیار دیناریش تێچووی پڕۆژەكە بووە".
ئەندازیار عەدنان خەلیل بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی گەرمیان ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات، كهپڕۆژەی ڕێگای جووتسایدی كەلار- كفری بە چوار قۆناغ تەواو دەكرێت، كە تاكو ئێستا سێ قۆناغی 100% تەواو بووە و دەكاتە ڕێژەی %88ی جێبەجێكردنی كۆی پڕۆژەكە، بوودجەی پڕۆژەكەش 45 ملیار دینارە.
وتیشی، پڕۆژەی ڕاگری دیواری ڕێگای سەرتەكی بەمۆ، 70%ی جێبەجێ كراوە، بوودجەكەیشی 250 ملیۆن دینارە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.