Erbil 6°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 08:54

ته‌ندروستی چین ڤاکسینی کۆرۆنا بێ به‌رامبه‌ر بۆ دانیشتوان دابین ده‌کات

کوردستان TV
100%

ده‌سه‌ڵاتدارانی كه‌رتی ته‌ندروستی چین رایانگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ده‌سته‌به‌ربوونی ڤاكسینی كۆرۆنای دروستكراوی ناوخۆ بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ر‌ سه‌رجه‌م دانیشتووانی چین دابه‌ش ده‌كرێت.

چینگ چۆنگ وی گه‌وره‌ كاربه‌ده‌ستی لیژنه‌ی ته‌ندروستی نیشتیمانی له‌ چین ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد حكومه‌تی په‌كین له‌ توانایدا هه‌یه‌ ڤاكسینی كۆرۆنای دروستكراوی ناوخۆ كه‌ به‌ سینۆفارم ناونراوه‌، به‌ خۆڕایی به‌ سه‌رجه‌م دانیشتووانی وڵات بگه‌یه‌نێت و تێچووی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه‌ بگرێته‌ ئه‌ستۆ.

دووپاتیشی كرده‌وه‌ پێویست ناكات هاووڵاتییانی چین یه‌ك سه‌نتیش به‌ كڕینی ڤاكسینی كۆرۆنا خه‌رج بكه‌ن، چونكه‌ حكومه‌ت به‌ بێ به‌رامبه‌ر بۆیان دابین ده‌كات.

له‌ كۆتاییه‌كانی مانگی رابردوو حكومه‌تی په‌كین ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی سینۆفارم ئه‌ویش دوای ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی به‌ سه‌ركه‌وتوویی.ه

هاوكات ده‌سه‌ڵاتدارانی كه‌رتی ته‌ندروستی چین رایانگه‌یاند: رێژه‌ی سه‌ركه‌وتن و كاریگه‌ری ڤاكسینه‌كه‌ له‌ سه‌دا حه‌فتا و نۆیه‌ و هه‌وڵی به‌رده‌وامیش ده‌ده‌ن ئه‌م ڕێژه‌یه به‌رزتر بكه‌نه‌وه‌. وا بڕیاره‌ ڤاكسینه‌كه‌ی چین له‌ قۆناغی یه‌كه‌م به‌سه‌ر كه‌سانی به‌ساڵاچوو نه‌خۆشه‌ درێژخایانه‌كان و كارمه‌ندانی كه‌رتی ته‌ندروستی دابه‌ش بكرێت.

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.