Erbil 31°C شەممە 21 ئەیلوول 11:41

کۆلۆنێل واین ماڕۆتۆ بۆ کوردستان تی ڤی :لە هاوکاریکردنی هێزه‌کانی پێشمەرگە بەردەوام دەبین 

کوردستان TV
100%

کۆلۆنێل واین ماڕۆتۆ،گوتە بێژی هاوپەیمانی بۆ شەڕی داعش، بۆ کوردستان تی ڤی رایگه‌یاند: لە هاوکاری پێشمەرگە بەردەوام دەبین ،و دژی تیرۆر دەجەنگین.

لە وەڵامی چەند پرسیارێکی پەیامنێری کوردستان تی ڤی گوتە بێژی هاوپەیمانی بۆ شەڕی داعش گوتی: ئێمە ئاگادارین ماوەیەکە گرووپە چەکدارییەکانی داعش لە ناوچەکانی کفری و گوڵالەو دەوروبەری مەخمور جموجۆڵیان هەیەو هێرش دەکەنە سەر هێزە عێڕاقیەکان و لە ناوچە کوردییەکانیش هاووڵاتی سڤیل دەڕفێنن، بە پێ ی زانیاریەکانیشمان ئاگادارین کە بەشێک لە عەڕەبەکانی ئەو گوندانە هاوکاری و چاو ڕوونی بۆ داعش داکەن، هێزە ئاسمانییەکانمان بە تەنسیق لە گەڵ پێشمەرگەو هێزی عێڕاقی لە ماوەی ڕابردوو چەند مۆڵگەیەکی داعشمان پێکاوە، بێشک بەردەوامیش دەبین.

سەبارەت بەوەی ئایە بۆچی داعش لە هەندێک ناوچە بە بەر بڵاوی زیندوو بۆتەوە، کۆڵۆنێڵ ماڕۆتۆ گوتی: فەڕاغی هێزە عێڕاقییەکان لەو ناوچانە تاکە هۆکارن بۆ ئەوەی داعش چالاکی سەربازی بکات.

هاوکات گوتیشی : نەبوونی هێزی پێشمەرگە لە بەشێک لە ناوچە کورد نشینەکان وای لە داعش کردوە بتوانن بە ئاسانی هێرش بکەن،گوتیشی هێزە عێڕاقییەکان لەوێ لە لایەک ئیهمالن و لە لایەکی تریش عەرەب نشینەکانی ئەوێ هاوکاری داعش دەکەن.

سەبارەت بە هاوکاری هێزەکانی پێشمەرگە واین ماڕۆتۆ گوتی ، بێگومان ئێمە لە ماوەی ڕابردوو هاوکاری جیا جیامان پێشکەشی پێشمەرگە کردووەو بەردەوامیش دەبین ، گوتیشی: لە گەڵ عێڕاق و هەروەها هێزە کوردییەکان لە سوریا بەردەوام دەبین لە هەماهەنگی و هاوکاری،پاراستنی سەروەری عێراق کاری بەردەوامی ئێمەو سیاسەتی ئەمریکایە.

بۆ مەسەلەی ناوچە دابڕاوه‌کانی کوردستان و ئەنجامدانی ئۆپەڕاسیۆنی سەربازی ماڕۆتۆ گوتی: دەکرێت لە نێوان هێزە عێڕاقییەکان و پێشمەرگەو هاوکات ئێمەش هەماهەنگیەک درووست بکرێت بۆ لە ناو بردنی ئەو گروپانەی کە ناوە ناوە لەناوچە کورد نشینیەکان بە تایبەت دەردەکەون.

گوتیشی: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ئەمریکا بەردەوام دەبێت بۆ لە ناو بردنی داعش و گروپە تیرۆریستیەکان.

ڕاپۆرت/ فەرمان عەلی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.