به‌گوێره‌ی گرته ڤیدیۆیه‌ك كه‌له‌لایه‌ن كوڕه‌كه‌ی تره‌مپ - ه‌وه وێنه‌گیراوه و له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێ كه له‌كاتی هه‌ڵكوتانه سه‌ر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا كه بووه هۆی كوژرانی چوار كه‌س،دۆناڵد تره‌مپ ،سه‌رۆكی ئه‌مریكاو ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانی ئیداره‌كه‌ی و خانه‌واده‌كه‌ی، له‌نێو خێوه‌تێكدا سه‌یری رووداوه‌كه ده‌كه‌ن.
شایانی باسه رۆژی شه‌شی ئه‌م مانگه به هه‌زاران كه‌س له لایه‌نگری تره‌مپ، دوای كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌به‌رده‌م كۆشكی سپی‌دا به‌ره‌و كۆنگرێسی ئه‌مریكا رێپێوانیان كرد و، به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م كۆنگرێسیان بڕی و هه‌وڵیاندا بچنه بیناكه‌وه، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌میش له پێكدادانی نێوان پۆلیس و خۆپیشانده‌ران، هه‌ندێ له خۆپیشانده‌ران چوونه ناو كۆنگرێسی ئه‌مریكاوه.
له‌رووداوه‌كه‌شدا چوار كه‌س كوژران و 12 پۆلیس برینداربوون و 52 خۆپیشانده‌ریش ده‌ستگیركران
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
بۆ بینینی گرته‌كه كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌دا بكه..
https://twitter.com/i/status/1347250902785093639
ژێده‌ر / سپۆتنیك
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.