Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 10:21

سلێمانی ...قائیمقامیەت دەست بەسەر 18 تۆن توتنی نێرگەلەدا دەگرێت

کوردستان TV
100%


بەهۆی بەسەرچونی ماوەکەی و نەشیاوی بۆ بەکارهێنان، لیژنەی کۆگاکانی قائیمقامیەت دەست بەسەر بڕێکی زۆر توتن (معسل)ـی نێرگەلەدا دەگیرێت.
لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی بەسەرچونی ماوەکەیی و نەشیاوی بۆ کێشان، لەلایەن لیژنەی کۆگاکانەوە  لەناوچەی راپەڕین شاری سلێمانی دەست بەسەر زیاتر لە سێ هەزار کارتۆن توتنی نێرگەلەدا گیراوە.
وتیشی: بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان ئەو توتنی نێرگەلەی بەسەردەچێت شیرینیەکە لەتوتنەکە جیا دەبێتەوە و ناوەندێکی باشە بۆ گەشەکردنی بەکتریا و کەڕو کردن، ئەمەش زیانە تەندروستییەکەی بۆ بەکارهێنەرانی زیاتر دەکات.
رونیکردەوە: بەپێی تایبەتمەندی وەزارەتی بازرگانی عێراق، ئەو کاڵاوشمەک و خواردەمەنیانەی لەبازاڕەکاندا دەفرۆشرێن، پێویستە بەرواری دروستکردن و بەسەرچونی بەشێوەی لێزەر لەسەر لیبڵەکەی هەڵکۆڵرابێت و لەکاتی نزیک بونەوەی بەسەرچونیدا لەلایەن دوکان و بازرگانەکانەوە کۆبکرێتەوە بەهاوڵاتیان نەفرۆشرێت، بەپێچەوانەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی ئەو توتنەی کە زیاترە لە (18) تۆن دەستی بەسەردا گیراوە لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی روبەروی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.