بەڕێوەبەری راگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، دوای بڕیاری سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ دروستكردنی ھێزێكی ھاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ بۆ خاڵە سنوورییەكان، ئێستا ئامادەكاری بۆ دروستكردنی ئەو ھێزە دەكرێت، كە دروستیش كرا، لە ھەموو خاڵە سنوورییەكان جێگیر دەكرێن.
لیوا بابەكر فەقێ ئەحمەد بەڕێوەبەری راگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانیی وەزارەتی پێشمەرگە ، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگهیاند ، بە بڕیاری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ھێزێكی ھاوبەش بۆ خاڵە سنوورییەكانی ھەرێمی كوردستان رەوانە دەكرێت بۆ رێگریكردن لە زێدەڕۆییەكان یاخود قاچاخچێتی و، ھێزەكانیش لە ھەموو خاڵە سنوورییەكان جێگیر دەكرێن.
بەڕێوەبەری راگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانیی وەزارەتی پێشمەرگە گوتیشی، ئەو بڕیارە یەكێكە لە بڕیارەكانی چاكسازی و دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بۆیە ھەوڵێكی جیددی دەدرێت و لە ئێستاشدا میكانیزمێكی بۆ دادەنرێت و بەم زووانە ھێزەكان ئامادە دەكرێن و بڕیارەكە جێبەجێ دەكرێت.
دهشڵێت: وەكو وەزارەتی پێشمەرگە، چ ھێزێك پێویست بێت بۆ خاڵە سنوورییەكانی رەوانەی دەكەین، ئەو ھێزانەی رەوانەش دەكرێن لە وەزارەتی پێشمەرگە، ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ دەكەن و لەو خاڵە سنووریانە جێگیر دەكرێن.
لیوا بابەكر فەقێ ئەحمەد بەڕێوەبەری راگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانیی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات: ئەو ھێزانە كاریان پاراستنی بازگە و گومرگە سەرەكییەكان دەبێت و لە تەواوی خاڵە سنوورییەكان جێگیر دەكرێن، كە پارێزگاری لە شوێنە سەرەكییەكانی ئەو خاڵە سنووریانە دەكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.