Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 09:07

سەر ئێشەی لاسەرە چییە ؟

هۆی درووستبوونی ژانی لاسەرە چییە ؟
کوردستان TV
100%

ژانی لاسەرە (شەقیقە) جۆرێكی سەر ئێشەی باوە لە كۆمه‌ڵگەدا،لێره‌داباس لە هۆكارەكان و چۆنیەتی خۆپاراستن لە ژانی لاسەرە دەكه‌ین. 

هۆی درووستبوونی ژانی لاسەرە چییە ؟

چەندین بیردۆز هەیە بۆ ڕوونكردنەوە درووستبوونی ژانی لاسەرە، لە هەموویان بەهێزتر، هۆكاری بۆماوەیی یە (وراسی).

فاكتەرەكانی درووستبوونی ژانی لاسەرە :

1. ناڕێكی لە كەمی یان زۆری خەو.

2. برسی بوون یان دواكەوتنی ژەمەكان.

3. فشاری دەروونی.

4. بەرزی و نزمی هۆڕمۆنەكانی لەشی (دوو گیانی، كاتی سووڕی مانگانە).

5. هەندێك دەرمان (بۆ نموونە بۆ چارەسەری پەستانی خوێن).

6. جگەرەكێشان.

7. خواردنەوەی مەی سۆر.

8. ڕووناكی بەهێز.

9. هەندێك بۆنی بەهێز (بەنزین، فاس).

10.بوونی زەبری سەر.

11.گۆڕانی ئاوو هەوا.

12.خواردنی ساردی زۆر (ئایس كرێم).

13.سەفەركردن (نەخۆشی جووڵەی سەفەر).

14.هەندێك خواردن و خواردنەوە (چای، قاوە، پەنیر، ماست، گۆشتی سوور، قوتوبەندەكان).

نیشانەكانی ژانی لاسەرە :

1. یەك لا یان هەردوو لا سەر ئێشە.

2. هێڵنج هاتنەوە یان ڕشانەوە.

3. بێزاربوون بە دەنگ و ڕووناكی كاتی سەر ئێشە.

4. زیادبوونی سەر ئێشە بە ماندووبوونی زۆر.

چارەسەر :

1. خۆپاراستن لە فاكتەرەكانی سەرەوە.

2. گۆڕینی شێوازی ژیان (ڕێك نووستن، وەرزشی مامناوەند، خواردنی ژەمەكانی لەكاتی خۆیدا، دووركەوتنەوە لە حەبی دژە دووگیانی، جگەرەكێشان، مەی سۆر، یان هەر خواردنێك سەر ئێشەی پێ بگریت).

3. دووركەوتنە لە دڵەڕاوكێ.

4. لە كاتی سەر ئێشە شێلانی ماسولكەكانی مل و شان و پشت، وە شتێكی سارد لە سەر نیوچاوانی دابنێت بۆ (5) خولەك.

5. ئەگەر سەر ئێشەكە زوو دووبارە بووەوە یان زۆر درێژەی كێشا، ئەوا دەبێت لە لایەن پزیشك دەرمانی (ویقائی) وەربگرێت بۆ چەند مانگێك (8) مانگ.

6. دەرمانی دژەژان بۆ كاتی پێویست، دەبێت لەسەرەتای سەر ئێشە وەربگیرێت.

(د. عەبدولڵا فەقێ یەزدین) ڕاوێژكاری نەخۆشییەكانی مێشك و دەمار
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.