Erbil 15°C چوارشەممە 01 ئایار 22:03

لەپاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌بو زه‌بی ئه‌نیس جابری تونسی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر‌ کاترینا بۆندارینکۆی ئۆکراینی تۆمارکرد

له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی خانمان
کوردستان TV
100%


له‌ درێژه‌ی ڕكابه‌ريیه‌كانی قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌بوزه‌بی ئیمارات له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی خانمان، كچه‌ یاریزانی تونسی ئه‌نیس جابر به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌ كاترینا بۆندارینكۆی ئۆكراینی برده‌وه‌و گه‌یشته‌ قۆناغی سێیه‌م.
 ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی یاریه‌كه‌ش پێنج حه‌وت، شه‌ش سێ، شه‌ش دوو بوو، له‌ قۆناغی سێیه‌مدا، ئه‌نیس جابری پۆلێنكراوی سیی و یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی كچه‌ تێنسزانانی جیهان یاری له‌گه‌ڵ ئه‌رینا سابالینكای بیلاڕوسی ده‌كات.
 له‌ یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، سۆفیا كێنینی ئه‌مه‌ریكی پۆلێنكراوی چواره‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ڕووبه‌ڕووی كریستین فلیپكێنسی به‌لجیكی پۆلێنكراوی هه‌شتاوشه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان بووه‌وه، فلیپكێنس كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می به‌ حه‌وت پێنج به‌ سوودی خۆی ته‌واوكر.
 له‌ كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م و له‌و كاته‌ی كێنین به‌ پێنج چوار له‌پێش بوو، فلیپكێنس دووچاری پێكانی قاچی چه‌پی هات و به‌و هۆیه‌وه‌ نه‌یتوانی یاریه‌كه‌ ته‌واوبكات و به‌ ناچاری كشایه‌وه، بۆیه‌ كێنین به‌ براوه‌ دانراو گه‌یشته‌ قۆناغی سێیه‌م و له‌م قۆناغه‌ش له‌به‌رامبه‌ر یولیا پوتینت سێڤای كازاخستانی یاری ده‌كات .
 

كوردستان TV

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.