تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی هه‌ژماری دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئه‌مریكای داخست.
له‌و باره‌یه‌وه تیمی ئه‌منی تویته‌ر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتوه: "دوای ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه كۆتا په‌یامه‌كانی تره‌مپ شیكردنه‌وه‌یان بۆ كرا و به‌تایبه‌ت لێكۆڵینه‌وه له‌وه كرا كه ئه‌م په‌یامانه چ كاردانه‌وه‌یه‌كیان به‌دوای خۆیاندا هێناوه، بۆ رێگری كردن له توندوتیژی زیاتر به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی هه‌ژماره‌كه‌یان داخستووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر هه‌وڵ ده‌دات ده‌نگی به‌كارهێنه‌رانی خۆی به جیهان بگه‌یه‌نێت به‌ڵام به‌كارهێنه‌ران نابێت تویته‌ر بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی توندوتیژی به‌كاربهێنن.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر دوابه‌دوای رووداوه‌كانی بینای كۆنگرێسی ئه‌مریكا بۆ ماوه‌ی 12 كاتژمێر هه‌ژماری تره‌مپ-ی هه‌ڵپه‌سارد و راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر بابه‌تی تایبه‌ت به هاندانی توندتیژی بڵاوبكاته‌وه هه‌ژماره‌كه‌ی به‌یه‌كجاری داده‌خات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.