Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 10:27

بەرپرسی یاسایی لە دەزگای ھەڵبژاردن: پارتی وەک قەوارەی سیاسی خۆی لە کۆمسیۆن تۆمار دەکات

کوردستان TV
100%


 بڕیارە له‌ئه‌مڕۆوه‌ ، قەوارەكانی بەشدار لە ھەڵبژاردنەكانی داھاتوو، لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی عێراقەوە تۆمار بكرێن، بەرپرسی یاسایی لە دەزگای هەڵبژاردنی پارتیش رایده‌گه‌ێنێت: لەگەڵ دەستپێكردنی پڕۆسەكەدا، خۆمان تۆمار دەكەین.

ھاوار محەمەد، بەرپرسی یاسایی لە دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: بەپێی بڕیاری كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی عێراق، ئه‌مرۆ 9 ى 1 ى 2021، تۆماركردنی قەوارەكان بۆ بەشداریكردن لە ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق دەست پێدەكات ، وتیشی:  ئێمه‌ش وەك پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیارمان داوە لە ماوەی یاساییدا خۆمان لە كۆمسیۆن تۆمار بكەین بۆ بەشداریكردن لە ھەڵبژاردنی ئەمساڵدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.