قاسم ئه‌عره‌جی ، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، دوای له وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا كرد كه ھه‌ڵه‌كه‌ی له‌باره‌ی سزادانی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، فالح فه‌یاز، راست بكاته‌وه.
قاسم ئه‌عره‌جی له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ھه‌ڵوێستی خۆی نیشانداوه سه‌باره‌ت به سزادانی فالح فه‌یاز له لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكاوه و نووسیوویه‌تی:داوا له وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین، ھه‌ڵه‌كه‌ی له‌باره‌ی بڕیاری سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر كه‌سایه‌تێكی حكوومه‌تی عێراق، راست بكاته‌وه.
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، قاسم ئه‌عره‌جی ئه‌وه‌یشی نووسیووه: ئه‌وه راست نییه كه ئه‌و كه‌سایه‌تییه، بخرێته ناو لیستی سزاكانه‌وه.
دوێنێ ھه‌ینی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، فالح فه‌یاز به‌ھۆی تێوه‌گڵانی له پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ، سه‌پاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.