دوێنێ هه‌ینی شه‌پۆڵێكی به‌هێزی به‌فربارین ئیسپانیای گرته‌وه‌و بوووه هۆی په‌كخستنی هاتوچۆ له مه‌دریدی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته، كه په‌نجا ساڵه به‌فر به‌م شێوه‌یه نه‌باریوه.
هه‌روه‌ها به‌فر بارینه‌كه بۆته هۆی په‌ك خستنی هاتوچۆ له‌شاره‌كه‌و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باراخاس و رێگای شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كاننیش به‌هۆیه‌وه داخراون.
له‌مباره‌یه‌وه فڕۆكه‌خانه‌كه له‌تویته‌ر بڵاویكردۆته‌وه كه كاركردن له راماڵینی به‌فره‌كه به‌رده‌وامه‌و هیوادارن به زووترین كات ده‌ست به‌پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بكه‌نه‌وه.
هاوكات به‌فر بارینه‌كه نزیكه‌ی 400 رێگای هاتوچۆی په‌ك خستووه‌و به‌سه‌دان بارهه‌ڵگر له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ماونه‌ته‌وه و شه‌وی پێنج شه‌م له‌سه‌ر هه‌ینی یان له‌نێو ئۆتۆمبێڵه‌كانیان كردۆته‌وه.
بۆ بینینی ڤیدۆكه كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه بكه... https://twitter.com/i/status/1347690181076406273
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.