ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9 ى 1 ى 2021 ، له‌ده‌ستپێكی هه‌فته‌دا نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی دابه‌زی .
له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی دابه‌زی بۆ 143 هه‌زار و 250 دینار ، ئه‌م نرخه‌ی ئه‌مڕۆی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی به‌راورد به‌دوێنێ و ڕۆژی پێنجشه‌ممه دابه‌زیووه كه‌له‌و دوو ڕۆژه‌دا به 144 هه‌زار و 100 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.
هه‌ر ئه‌مڕۆ نرخی زێڕی عه‌یار 21 دابه‌زی بۆ 375 هه‌زار دیناری عێراقی ، ئه‌م نرخه به‌راورد به‌ڕۆژانی پێشتر دابه‌زینێكی باشی به‌خۆوه بینیوه ، كه‌له‌رۆژانی پێشتر نرخی گه‌یشتبووه 395 هه‌زار دیناری عێراقی.
هه‌روه‌ها نرخی زێڕ عه‌یار 18 ، 22 ، 24 به‌هه‌مان شێوه به‌راورد به‌ڕۆژانى پێشتر دابه‌زیووه.
نرخی به‌های دراوه جیهانیه‌كان و زێڕ له‌بازاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مڕۆ به‌م شێوه‌یه:
100 دۆلاری ئەمریکی به‌رامبه‌ر به 143 هه‌زار و 250 دیناری عێراقیه .
100 یۆرۆ به‌رامبه‌ره به 175 هه‌زار دیناری عێراقیه.
100 پاوەند به‌رامبه‌ر به 193 هه‌زار و 750 دیناری عێراقیه.
100 ھەزار تومەن به‌رامبه‌ر به 5 هه‌زار دینار و 750 دیناری عێراقیه.
100 لیرەی تورکی به‌رامبه‌ر به 19 هه‌زار و 500 دیناری عێراقیه.
مسقاڵێک زێڕ عەیار 24 به 426هه‌زار دیناری عێراقیه.
مسقاڵێک زێڕ عەیار 22 به 390 هه‌زار دیناری عێراقیه.
مسقاڵێک زێڕ عەیار 21 به 375 هه‌زار دیناری عێراقیه.
مسقاڵێک زێڕ عەیار 18 به 320 هه‌زار دیناری عێراقیه.
ئاماده‌كردنی - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.