به‌مه‌به‌ستی رێگری له پڕبوونی توانای نه‌خۆشخانه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له شاری له‌نده‌ن پایته‌ختی به‌ریتانیا، "باری به‌په‌له" راگه‌یه‌ندرا.
سادق خان، سه‌رۆكی شاره‌وانی له‌نده‌ن، رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر رێككاری به‌په‌له نه‌گیرێته‌به‌ر به‌مه‌به‌ستی به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌وا له چه‌ند ھه‌فته‌یه‌كی داھاتوودا قه‌روێله‌كانی گشت نه‌خۆشخانه‌كان پڕ ده‌بن له نه‌خۆش.
سادق خان راشیگه‌یاند كه دۆخی له‌نده‌ن ھه‌ستیار بووه به‌ھۆی له كۆنترۆڵ ده‌رچوونی ڤایرۆسه‌كه و گوتیشی: "ئیتر له ھه‌ر 30 كه‌سێكی دانیشتووی له‌نده‌ن یه‌كیان تووشبووی كۆرۆنایه. ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌جێ جووڵه نه‌كه‌ین، خه‌ڵكی زیاتر گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن".
سه‌رۆكی شاره‌وانی له‌نده‌ن، سادق خان گوتیشی: "باری به‌په‌له راده‌گه‌یه‌نین چونكه ھه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه بۆ سه‌ر شاره‌كه‌مان، له دۆخێكی قه‌یراناویدایه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.