دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: له‌كاتی به‌ڕێوه‌چونی مه‌ڕاسیمی ده‌ستبه‌كاربوونی جۆ بایدن وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ئاماده نابێت.
دۆناڵد تره‌مپ له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی پرسیارم لێده‌كه‌ن و داوای وه‌ڵام ده‌كه‌ن، من له 20ی كانوونی دووه‌می 2021 به‌شداری له مه‌ڕاسیمی ده‌ستبه‌كاربوونی جۆ بایدن وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا ناكه‌م.
ئه‌م تویته‌ی تره‌مپ چه‌ند كاتژمێرێك دوای ئه‌وه هات، به‌ڵێنی گواستنه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا له ئیداره‌ی كۆشكی سپی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.