Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 05:26

کەشناسی: سێ شەپۆڵی بارانبارینى یەک لەدوای یەک هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

کوردستان TV
100%

سەرەڕای کەمی بارانبارین بەراورد بە چەند ساڵی رابردوو، فەرمانگەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەوە ئەوەی کە تاوەکو ئێستا هەیە نیشانەی وشکەساڵی بێت و دەڵێت "سێ شەپۆلی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری فەرمانگەی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ساڵانە وەرزی بارانبارین لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە دەستپێدەکات، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی دیاردەی "نینا"وە پێشبینی وەرزێکی جیاواز دەکرا، کاتێک "نینا" باڵادەست دەبێ، کەشوهەوا دەگۆڕێت، لە ناوچەکەش دیاردەی نینا دەبێتە هۆی دروستبوونی کەمبارانی و تاوەکو ئێستاش ئەو دیاردەیە باڵادەستە.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەدات کە ئەمساڵ وشکەساڵى نابێت و دەڵێت: "بەگوێرەی پێشبینییەکان لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا بەرزە پاڵەپەستۆکە لەسەر ناوچە دەکشێتەوە و بارانبارین دەستپێدەکات، دوو بۆ سێ شەپۆلی یەک لەدوای یەکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بەفریش دەبارێت". 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.