ئەمڕۆ ھەینی لەسەر رێگەی سەرەکی نێوان ناحیەی زاوێتە دھۆک ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەوھۆیەوە کەسێک گیانی لە دەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئازاد تەها، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای دهۆك بڵاویكردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 8-1-2021 لە كاتژمێر 12:30 لەسەر ڕێگای زاوێتە بۆ دهۆك نزیك دوو ڕیانی گوندی بابلو ڕووداوێكی وەرگەڕان ڕوویدا .
ڕاشیگەیاندووە، ڕووداوەكە ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان سەنترا بووه، كەسێك گیانی لەدەستدا و سێ كەسی دیكەش برینداربوون .
هاتوچۆى دهۆک لەبارەى رووداوەکەوە گوتیشی: هۆکاری رووداوەکە بەهۆی خێرایى
زۆرەوە بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.