Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 04:49

ئیمارات سەرجەم دەروازە سنورییەکان لەگەڵ قەتەر دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

شانشینی یەکگرتوی ئیمارات دوای شانشینی عەرەبستانی سعودیە، دەروازە سنوورییەکانی بەڕووی دەوڵەتی قەتەردا دەکاتەوە.

خالید عەبدوڵا بالهول، بریکاری وەزیری دەرەوەی ئیمارات بۆ هەماهەنگی کاروباری دەرەوە رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی شانشینی یەکگرتووی ئیمارات هەموو بەندەرەکانی وشکانی و دەریایی و ئاسمانی دووبارە دەکاتەوە، هەروەها لایەنی پەیوەندیدار لە ئیمارات رێنماییان لەسەر ئەو ڕێوشوێنانە دەرکردوە، کە لە 9ی کانونی دوەمەوە دەکرێنەوە.

بریکاری وەزیری دەرەوەی ئیمارات بۆ هەماهەنگی کاروباری دەرەوە ئەوەشی خستەڕو، ئیمارات "لەگەڵ قەتەر کار دەکات بۆ ئەوەی لە ڕێگەی گفتوگۆی دوقۆڵییەوە کۆتایی بە هەمو گرفتەکانی نێوانیان بهێنن.

دوای تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر ناکۆکی لەنێوان میسر و بەشێک لەوڵاتانی کەنداو لەگەڵ دەوڵەتی قەتەر و پچڕاندنی سەرجەم پەیوەندییەکان، 5ـی ئەم مانگە هەردولایەنی ناکۆک لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان رێککەوتن.

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.