بەتۆمەتی ئەنجامدانی توندوتیژی بەرامبەر هاوسەرەکەی، پۆلیسی هەولێر کەسێکی دەستگیرکرد.
بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی دارەتوو، دوای ئەوەی ئاگادار کرانەوە کە لە گەڕەکی نیشتیمان لە ناحیەی دارەتوو، تۆمەتبارێک بە ناوی (م.م.ص) بە شێوەیەکی دڕندانە توندوتیژی بەرامبەر هاوسەرەکەی ئەنجام داوە و زامداری کردووە و هەڵاتووە، توانییان دەستبەجێ شوێنی تۆمەتبارەکە بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن.
تۆمەتباری ناوبراو، دانی نا بە تاوانەکەیدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (7)ی توندوتیژیی خێزانی، ڕاگیرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.