Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 04:59

تەندروستی هەولێر: بەم نزیکانە نەخۆشخانەی چاودێری چڕی لالاف دەکرێتەوە

کوردستان TV
#7
100%


د. دلۆڤان محمد فاتح جلال بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لەگەڵ گشت سەرۆک بەشەکانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی سەردانی پڕۆژەکەی کرد بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی کارەکان.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر هاتووه‌ نەخۆشخانەی چاودێری چڕی لالاف (40) قەلەوێرەییە و تەنها بۆ چاودێری چڕ دروست کراوە بەشێوازێکی سەرده‌میانە بۆ کەمکردنەوەی پاڵەپەستۆ  لەسەر بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەکان، بۆ ئەم مەبەستە بەڕێوەبەری گشت بەشە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد بۆ پێداچوونەوەی کارەکان و ڕێکخستنی کارە سەرەکیەکانی کە پێۆیستن بۆ دەست پێکردنی چارەسەری نەخۆش لەم نەخۆشخانەیە.
 
دواتر بەڕێوەبەری گشتی لە نەحۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوی هەولێر بەیاوەری بەڕێوەبەری بەشی پلان و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەشێک لە پزیشکانی پسپۆڕی سڕکار کرد  بۆمەبەستی ڕێکخستنی دەوام  و هەماهەنگی لەگەڵ کارگێڕی نەخۆشخانەی لالاف بۆ ئەوە لەماوەیەکی نزیک دەست بکرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.