بانكی UBS سویدی پێشبینی كردووه له ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵدا نرخی نه‌وتی خاو بگاته 60 دۆلار.
شڕۆڤه‌كاران له بانكی سویسری ده‌ڵێن: بڕیاره له‌ناكاوه‌كه‌ی سعوودیه كه له مانگه‌كانی شوبات و ئاداردا خۆبه‌خشانه یه‌ك ملیۆن به‌رمیلی دیكه له به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وت كه‌مده‌كاته‌وه، له‌نیوه‌ی ئه‌مساڵدا كار ده‌كاته سه‌ر رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا.
هه‌روه‌ها شرۆڤه‌كارانی بانكه‌كه پێشبینیان كردووه، له ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵدا نرخی نه‌وتی خاو بگاته 60 دۆلار.
شایانی باسه ئه‌مڕۆ له كاتژمێر 09:25وه نرخی نه‌وتی خاو به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 81،0 به‌رزبووه‌وه و، به 54 دۆلار و 74 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.له هه‌مان كاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس WTI به 51 دۆلار و 11 سه‌نت فرۆشرا.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.