سیناتۆر كۆنستانتین كۆساچێڤ ، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجوومه‌نی فیدراسیۆنی باڵی سه‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی رووسیا، ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دیموكراسیی ئه‌مریكی له‌رزۆكه.
له راگه‌یه‌ندراوێكیدا كه له هه‌ژماری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویكرده‌وه، كۆساچێڤ هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ئه‌وه كرد كه خۆپیشانده‌رانی پشتیوانكاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ له واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته به‌ربه‌سته‌كانی پۆلیسیان تێپه‌ڕاند و چوونه بینای كۆنگرێسه‌وه.
كۆساچێڤ باسی له‌وه كرد كه رووداوه‌كانی واشنتۆن چه‌ند هۆكارێكی هه‌یه، یه‌كێك له‌وانه نارسیزم، بێسه‌روبه‌ری و سه‌ركێشی تره‌مپ بووه.
كیساچێڤ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هۆكارێكی دیكه رووداوه‌كان نادیاری گۆڕانه‌كانه له ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی سێی تشرینی دووه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه له ویلایه‌تی جۆرجیا، ئه‌و لایه‌نه‌ی ئه‌مجاره شكستیهێنا هۆكاری زۆری به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ تۆمه‌تباركردنی براوه‌كان به شێواندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و، گوتی: ''به روونی دیموكراسی ئه‌مریكی له‌سه‌ر هه‌ردوو قاچ له‌رزۆكه''.
سیناتۆر كۆنستانتین كۆساچێڤ، باسی له‌وه‌یش كرد كه ئیدی جه‌ژنی دیموكراسی كۆتایی هاتووه و، ئیدی ئه‌مریكا ناتوانێت له باره‌ی دیموكراسی رێگا دیاری بكات، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و مافی دیاریكردن و ته‌نانه‌ت مافی سه‌پاندنی له‌ده‌ستداوه به‌سه‌ر ئه‌وانی دیكه‌دا.
دوێنێ هه‌زاران كه‌س له دوای كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌به‌رده‌م كۆشكی سپی‌دا به‌ره‌و كۆنگره‌ی ئه‌مریكا رێپێوانیان كرد و، به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م كۆنگرێسیان بڕی و، هه‌وڵیاندا بچنه بیناكه‌وه.
دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له پێكدادانی نێوان پۆلیس و خۆپیشانده‌ران، هه‌ندێ له خۆپیشانده‌ران چوونه ناو ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكاوه.
به‌و هۆیه‌شه‌وه دانیشتنی په‌سه‌ندكردنی ده‌نگدانی ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵبژێرده‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له كۆنگرێس راگیرا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، مایك پێنس كه سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كه‌ی ده‌كرد له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كۆنگرێسدا برانه ده‌ره‌وه‌ی بیناكه.
پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا تره‌مپ داوای له خۆپیشانده‌ران كرد بچنه‌وه ماڵه‌كانیان، قه‌ره‌باڵغیه‌كه ورده ورده نه‌ما و، پۆلیسی به‌رپرس له كۆنگرێسی ئه‌مریكا دوای نزیكه‌ی چوار كاتژمێر له ده‌وروبه‌ری ١٧:٤٠ خوله‌ك به كاتی ناوخۆی واشنتۆن، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئاسایشی كۆنگرێس ده‌سته‌به‌ركراوه‌ته‌وه.
له میانی هه‌ڵكوتانه سه‌ر كۆنگرێسی ئه‌مریكا، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدابوو.
شایانی باسه كه‌مێك به‌ر له‌ئێستا كۆنگرێسی ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتنی جۆ بایدنی په‌سند كرد و ڕایگه‌یاند جۆبایدن به 306 خاڵی هه‌ڵبژاردن پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكای برده‌وه و به‌فه‌رمی بووه 46 یه‌مین، سه‌رۆكی داهاتووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.