Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 05:18

وێنه‌... بەشێکی دیکەی کۆمەک و هاوکاری سەربازی هاوپەیمانان پێشکەش بە وەزارەتی پێشمەرگە کرا

کوردستان TV
100%


لەچواچێوەی ئەو هەماهەنگیەی لە نێوان هێزەکانی هاوپەیمانان و وەزارەتی پێشمەرگە دا هەیە، بەشێکی دیکە لە پێدوایستی سەربازی پێشکەش بە وەزارەتی پێشمەرگە کرا.     

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌، ئەمڕۆ  7 ى 1 ى 2021 ،  بەئامادەبوونی کۆنۆنیل ولیام یاردەدەری  جێگری فه‌رماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق و عەمید شێرزاد ئەسعەد سەرۆکی لیژنەی وەرگرتنی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان  لەوەزارەتی پێشمەرگە ، رێوڕەسمی واژووكردنی گەیاندنی پێداویستی سەربازی  لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو ، بریاریشە  سەرجەم ئەو پێداویستیانە بەسەر لیواکانی سەر بەوەزارتی پێشمەرگە دابەش بکرێت.  

 کۆنۆنیل ولیام یارددەدەری جێگری فرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق  لەبارەی ئەو هاوکاریانە بە سەنتەری میدیای وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ی راگه‌یاندووه‌: ئەوەی ئەمجارە پێشکەشی وەزارەتی پێشمەرگەمان کرد کومەڵێک پێداویستی سەر بازی بوو، بەتایبەتی ئۆتۆنبێل، ئەویش لە چواچێوەی ئەو هەماهەنگیەی لە نیوان هاوپەیمانان و وەزارەتی پێشمەرگە دا هەیە.   

گوتیشی؛  بە ئامانجی دابینکردنی پێداویستیە سەربازییەکان لە داهاتوو ئەو هاوکاریانە بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبن.  لەلایەنخۆیەوە عەمید شێرزاد ئەسعەد سەرۆکی لیژنەی وەرگرتنی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان  لەوەزارەتی پێشمەرگە بە سەنتەری میدیای رایگەیاند؛ ئەمڕۆ جارێکی دیکە کۆمەڵێک و پێداویستی سەربازیمان لە هاوپەیمانان وەرگرت، ئەمەش لە چواچێوەی ئەو هاوکاریانەیە کە هاوپەیمانان پێشکەشی وەزارەتی پێشمەرگەی دەکەن. 
گوتیشی؛ ئێمە سوپاسی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکەین بۆ ئە و پاڵپشتیانەی لە وەزارەتی پێشمەرگەی دەکەن، کە ئەمڕۆ بۆ هێزەکانی پێشمەرگە زۆر پێویستە، هیوا دارین بەردەوام بێت.

1111

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.