پاش هه‌ڵكوتانه سه‌ر بینای كۆنگرێسی ئه‌مریكا له لایه‌ن پشتیوانانی تره‌مپه‌وه و دروستبوونی رووداوی توندوتیژی، شه‌پۆلی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه كۆشكی سپی گرته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی پشتیوانانی دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر بینای كۆنگرێس، جێگری گوته‌بێژی كۆشكی سپی، سارا ماسیوس و به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كۆشكی سپی، ریكی نیسێتا و به‌ڕێوه‌به‌ری رۆژنامه‌وانیی مێلانیا تره‌مپ، ستیفانی گریشام ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری رۆژنامه‌وانیی مێلانیا تره‌مپی هاوسه‌ری تره‌مپ، ستیفانی گریشام، به هۆی رووداوه‌كانه‌وه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند و، بووه یه‌كه‌م كه‌س كه به‌و هۆیه‌وه ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه.
گریشام كه ماوه‌یه‌ك پۆستی گوته‌بێژی كۆشكی سپی به‌ڕێوه‌ده‌برد، له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا باسی له‌وه كرد كه به خۆشحاڵییه‌وه كاری كردووه به‌ڵام دوای رووداوه‌كانی ئه‌مڕۆ بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی داوه.
جێگری گوته‌بێژی كۆشكی سپی، سارا ماسیوس و به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كۆشكی سپی، ریكی نیسێتا دوای ماوه‌یه‌ك له رووداوه‌كان ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان راگه‌یاند.
له لایه‌كی دیكه‌وه، به پێی ئه‌و بانگه‌شانه‌ی له میدیای ئه‌مریكادا بڵاوبووه‌ته‌وه، كاسانی دیكه‌ش له كۆشكی سپی پلان بۆ راگه‌یاندنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان داده‌نێن.
به گوێره‌ی بانگه‌شه‌كان، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، رۆبێرت ئۆڵ براین و جێگری راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، مات پۆتینگه‌ر و جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری رۆژنامه‌وانی كۆشكی سپی، كریس لیدڵ له‌و كه‌سانه‌ن كه بیر له ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه ده‌كه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.