رووداوه‌كانی ئه‌مریكا و بڕیاره له‌ناكاوه‌كه‌ی سعوودیه كه له مانگه‌كانی شوبات و ئاداردا خۆبه‌خشانه یه‌ك ملیۆن به‌رمیلی دیكه له به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وت كه‌مده‌كاته‌وه، بووه‌ته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی كه به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به 54 دۆلار و 74 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته، 54 دۆلار و 69 سه‌نت و، رۆژه‌كه‌ی به 54 دۆلار و 30 سه‌نت ته‌واو كرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر 09:25وه نرخه‌كه‌ی به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 81،0 به‌رزبووه‌وه و، به 54 دۆلار و 74 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
له هه‌مان كاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس WTI به 51 دۆلار و 11 سه‌نت فرۆشرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.