Erbil 4°C شەممە 01 شوبات 23:48

یوڤێنتوس سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر میلان تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


لە هەفتەی شازدەمی خولی ئیتاڵیاو لە یاری لوتكەدا، یانەی ئەی سیی میلانی پێشەنگی ڕیزبەندی یانەكان میوانداری یانەی یوڤێنتوسی پاڵەوانی نۆ وەرزی ڕابردووی خولەكەی كردو یاریەكەش لە یاریگای سانسیرۆ لە شاری میلانۆ بەڕێوەچوو، لەئەنجامدا، یوڤێنتوس بە سێ‌ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك سەركەوتنی بەدەستهێناو سێ‌ خاڵی گرنگی لە دەرەوەی یاریگای خۆی مسۆگەركرد.
 لە خولەكی هەژدە یاریزن فیدریكۆ كیێزا گۆڵێكی بۆ یوڤێنتوس تۆماركرد، دواتر یاریزان داڤید كالابریا گۆڵی بەرامبەری میلانی لە خولەكی چلویەك بەدەستهێناو ئەنجامەكەی لە گێمی یەكەم یەكسان كردەوە.
 لە گێمی دووەم و لە خولەكی شەست ودووشدا، فیدریكۆ كیێزا گۆڵی دووەمی خۆی و یوڤێی تۆماركرد، پاشان ناوەڕاستكاری ئەمەریكی وێستۆن مەكینی گۆڵی سێیەمی بیانكۆنێری لە خولەكی حەفتاوشەش بەدەستهێنا.
 بەم بردنەوەش یوڤێنتوس كە یاریەكی دواخراوی ماوە سەركەوت بۆ پلەی چوارەمی ڕیزبەندی یانەكان و كۆی خاڵەكانی گەیاندە سیی خاڵ، میلانیش سەرەڕای دۆڕانی، بە سیی و حەوت خاڵ پارێزگاری لە سەرووی لیستی ڕیزبەند كرد .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.