ئورسلا ڤۆن دێر لاین، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌ورووپا، له دوای رووداوه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه جۆ بایدن توانیوویه‌تی له ھه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له ئه‌مریكا سه‌ركه‌ووتن به‌ده‌ست بھێنێت و ئاماژه‌ی به‌وه دا به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕێی كاركردن ده‌كات له‌گه‌ڵ بایدن.
دوای ئه‌وه‌ی لایه‌نگرانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له به فه‌رمیكردنی ئه‌نجامی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كه له 3ی تشرینی دووه‌می 2020 به‌ڕێوه‌چوو له واشنتۆن كۆبوونه‌وه و چوونه ناو ته‌لاری كۆنگرێس، ئورسلا ڤۆن دێر لاین به بڵاوكردنه‌وه‌ی تویتێكی بایدن كه نووسیبووی "ئێستا ئه‌مریكا زۆر له‌وه باشتره كه پێشتر بینیوومه"، په‌یامێكی له‌باره‌ی بایدنه‌وه بڵاوكرده‌وه.
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ئورسلا ڤۆن دێر لاین له په‌یامه‌كه‌یدا نووسیوویه‌تی: "باوه‌ڕم به دامه‌زراوه‌كان و ھێزی دیموكراسییه له ئه‌مریكا. پێویسته به شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه ده‌ستاوده‌ستی ده‌سه‌ڵات بكرێت. بایدن ھه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی بردووه‌ته‌وه. به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕێی كاركردنم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی داھاتووی ئه‌مریكا".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.