به هۆی بڵاوكراوه‌كانی له‌باره‌ی هه‌ڵكوتانه سه‌ر بینای كۆنگرێس، پلاتفۆڕمی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك كه ناوه‌نده‌كه‌ی له ئه‌مریكایه، بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر به‌ربه‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌ژماری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ دانا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن كۆمپانیای فه‌یسبووكه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه: "دوو پێشێلكاری یاساییمان له لاپه‌ڕه‌ی سه‌رۆك تره‌مپدا به‌دیكرد. له‌به‌رئه‌وه بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر به‌ربه‌ست بۆ هه‌ژماره‌كه‌ی له‌باره‌ی بڵاوكردنه‌وه دانرا".
هه‌روه‌ها تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام كه هه‌ر سه‌ر به فه‌یسبووكه، هه‌ژماری تره‌مپی بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر راگرت.
دوای هه‌ڵكوتانه سه‌ر كۆنگرێس، فه‌یسبووك و تویته‌ر هه‌ندێ له بڵاوكراوه‌كانی تره‌مپیان سڕیه‌وه كه مه‌ترسی بوون بۆ هه‌ڵكشانی گرژیی، دواتر تویته‌ر بۆ ماوه‌ی 12 كاتژمێر به‌ربه‌ستی له‌به‌رده‌م هه‌ژماره‌كه‌ی تره‌مپ دانا.
له كاتێكدا تره‌مپ له هه‌ژماره‌كه‌ی له تویته‌ر داوای ''نه‌رمونیانی'' له لایه‌نگرانی كرد، ئه‌مڕۆش ده‌سته‌واژه‌ی ''تا هه‌تایه له بیرتان بێت''ی بڵاوكرده‌وه
دوێنێ هه‌زاران كه‌س له دوای كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌به‌رده‌م كۆشكی سپی‌دا به‌ره‌و كۆنگره‌ی ئه‌مریكا رێپێوانیان كرد و، به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م كۆنگرێسیان بڕی و، هه‌وڵیاندا بچنه بیناكه‌وه.
دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له پێكدادانی نێوان پۆلیس و خۆپیشانده‌ران، هه‌ندێ له خۆپیشانده‌ران چوونه ناو ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكاوه.
به‌و هۆیه‌شه‌وه دانیشتنی په‌سه‌ندكردنی ده‌نگدانی ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵبژێرده‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له كۆنگرێس راگیرا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، مایك پێنس كه سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كه‌ی ده‌كرد له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كۆنگرێسدا برانه ده‌ره‌وه‌ی بیناكه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.