ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له رووداوی هه‌ڵكوتانه سه‌ر كۆنگرێسی ئه‌مریكا گیانیان له‌ده‌ستدا، كه له لایه‌ن هه‌ندێ له پشتیوانانی دۆناڵد تره‌مپه‌وه ئه‌نجامدرا به‌رزبووه‌وه بۆ چوار كه‌س.
هه‌روه‌ها له‌و رووداوانه‌دا 14 پۆلیس به سووكی برینداربوون و، لانی كه‌م 52كه‌س ده‌ستگیركراون.
سه‌رۆكی پۆلیسی واشنتۆن، رۆبێرت كۆنتی، راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی نێو بینای كۆنگرێس بڵاوكرده‌وه.
كۆنتی له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا باسی له‌وه كرد كه دوای ئه‌و ژنه‌ی له ناو كۆنگرێسدا له لایه‌ن پۆلیسه‌وه پێكراو دواتر له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا، سێ كه‌سی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
رۆبێرت كۆنتی، باسی له‌وه‌یش كرد كه ئه‌و سێ كه‌سه‌ی دیكه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه یه‌كێكیان پیاوه و دووانیان ژنن، كه دوای گواستنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه له به‌شی خزمه‌تگوزاری به‌په‌له گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بڵاونه‌كرده‌وه.
هه‌روه‌ها كۆنتی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌و رووداوانه‌دا ١٤ پۆلیس به سووكی برینداربوون و، لانی كه‌م 52 كه‌س ده‌ستگیركراون.
دوێنێ هه‌زاران كه‌س له دوای كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌به‌رده‌م كۆشكی سپی‌دا به‌ره‌و كۆنگره‌ی ئه‌مریكا رێپێوانیان كرد و، به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م كۆنگرێسیان بڕی و، هه‌وڵیاندا بچنه بیناكه‌وه.
دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له پێكدادانی نێوان پۆلیس و خۆپیشانده‌ران، هه‌ندێ له خۆپیشانده‌ران چوونه ناو كۆنگرێسی ئه‌مریكاوه.
به‌و هۆیه‌شه‌وه دانیشتنی په‌سه‌ندكردنی ده‌نگدانی ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵبژێرده‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له كۆنگرێس راگیرا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، مایك پێنس كه سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كه‌ی ده‌كرد له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كۆنگرێسدا برانه شوێنێكی ئارامی نێو بیناكه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا تره‌مپ، له رێگه‌ی هه‌ژماری تویته‌ره‌وه داوای نه‌رمونیانی له‌و خۆپیشانده‌رانه كرد كه له به‌رده‌م بینای كۆنگرێسدا خۆپیشاندانیان سازكرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.