وه‌زاره‌تى ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێ كردنی هه‌رێمی كوردستان بلاوی كرده‌وه ، كه‌کارکردن لە رێگای سایدی دووەمی ئیبراھیم خەلیل - دیرەبون - سحێلا بەردەوامە.
وه‌زاره‌تى ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێ كردن ڕایده‌گه‌ێنێت، لە چوارچێوەی کارەکانمان ، کارکردن لە دروستکردنی سایدی دووەم بۆ رێگای (ئیبراھیم خەلیل - دیرەبون - دوڕیانی سحێلا) لە زاخۆ بەردەوامە.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه پرۆژەکە پێکھاتوە لە رێگایەک بەدرێژی (14)کم بە گوژمەی زیاتر لە (35)ملیار دینار جێبەجێدەکرێت.
جێگای باسه، پڕۆژەکە لە سەرەتای ساڵی (2012) دەستی پێکراوەو لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمدا بەگەڕخراوەتەوەو لەئێستاشدا رێژەی ئەنجامدراو گەیشتوەتە لە (92%).
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.