د. جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا رایگه‌یاند:
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه ..
دوای راوێژكردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به دۆخی ڤایرۆسی كۆرۆنا و سه‌رهه‌ڵدانی نه‌وه‌ی نوێی ئه‌و ڤایرۆسه له هه‌ندێك وڵات و دوای هه‌ڵسه‌نگادنی دۆخه‌كه به‌تایبه‌ت بابه‌تی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن له گشت خوێندنگه و زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاردرا هه‌مان ئه‌و بڕیارانه‌ی پێشوو كه له‌م باره‌یه‌وه ده‌ركراون، په‌یڕه‌و بكرێن:
1. ده‌وامی قۆناغه‌كانی 1 و 2 بنه‌ڕه‌تی و 12 ئاماده‌یی (حكومی ـ ناحكومی)، تا رۆژی (2021/1/16) راده‌گیرێت و سه‌ر له نوێ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ره‌وشی ته‌ندروستی ده‌كرێت.
2. قۆناغی 1 و 2 بنه‌ڕه‌تی و 12 ئاماده‌یی ده‌توانن تا كاتی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان، به‌شێوه‌ی "نائیلزامی" سوود له وانه‌كانی قوتابخانه‌ی ئه‌لیكترۆنی و ئۆنلاین وه‌ربگرن.
3. قۆناغی 3 بنه‌ره‌تی تا 11 ئاماده‌یی (حكومی - ناحكومی) به شێوازی ئه‌لیكترۆنی له خوێندن به‌رده‌وام ده‌بن. هه‌روه‌ها تا رۆژی (2021/1/16) و سه‌ر له نوێ هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ره‌وشی ته‌ندروستیی، سه‌ردانكردنی به گروپ و ئاماده‌بوون له قوتابخانه‌كان راده‌گیرێت.
4. ئه‌و قوتابخانانه‌ی كه له گونده‌كان و ئه‌و ناوچانه‌ی كه هێڵی ئینته‌رنێتیان وه‌ك پێویست نییه و ژماره‌ی قوتابیانیان سنوورداره، ده‌وامیان بۆ گشت قۆناغه‌كان راده‌گیرێت.
5. ده‌وامی باخچه‌ی منداڵانی ناحكومی، تا رۆژی (2021/1/16) راده‌گیرێت و سه‌ر له نوێ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ره‌وشی ته‌ندروستی ده‌كرێت.
6. ده‌وامی په‌یمانگاكانی حكومی و ناحكومیی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، تا رۆژی (2021/1/16) راده‌گیرێت و سه‌ر له نوێ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ره‌وشی ته‌ندروستی ده‌كرێت.
7. به‌مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی ساڵنامه‌ی خوێندن و تاقیكردنه‌وه‌كان، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وام سوود له‌و پشووه فه‌رمییانه وه‌رده‌گرێت كه به پێویستی بزانێت.
8. له زانكۆ و په‌یمانگاكان بۆ به‌شه زانستییه‌كان، سیسته‌می خوێندنی نێو كامپه‌س و خوێندنی ئه‌لیكترۆنی (خوێندنی ئاوێته)، به‌پێی ھه‌مان پلانی پێشوو ھه‌روه‌ھا به ڕه‌چاوكردنی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، تا رۆژی (2021/1/16) وه‌ك خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت.
9. به‌شه مرۆییه‌كانیش له زانكۆ و په‌یمانگه‌كاندا به ڕه‌چاوكردنی رێنمایی ته‌ندروستیی زیاتره‌وه، تا (2021/1/16) به‌ھه‌مان شێوه‌ی پێشوو وه‌ك خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌م بڕیارانه له ڕۆژی (2021/1/7) كاری پێده‌كرێت، دوای ئه‌م ڕێككه‌وته‌ش لیژنه كۆده‌بێته‌وه بۆ سه‌ر له نوێ تاوتوێكردنی ڕه‌وشی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان.
د. جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان2021-1-7
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.