Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 07:46

لە سۆران چەند نۆرینگەیەکی ددانسازی داخران

کوردستان TV
#7
100%

لیژنەی چاودێری نۆرینگە پزیشکی و ددانسازەکان سەردانی ئەو شوێنانەیان کردەوەو لەکۆی ٨ شوێن شەش نۆرینگە کە لەلایەن لیژنەی ئابووری گرفت و کەمتەرخەمیەکانیان تۆمارکرابوون داخران.

دوا نیوەرۆی یٔەمرۆ ٢٠٢١/١/٦ لەژێر چاودێری و پشتیوانی ھەلگۆرد شێخ نجیب قایٔمقامی قەزای سۆران، تیمی لیژنەی ئابووری سۆران سەردانی نۆرینگەی پزیشکی ددان و ددانسازانی سۆرانیان کرد، مەبەست لەو سەردانەدا دوابەدوای سەردانی تیمی لیژنەی ئابووری سۆران لە ٢٠٢٠/١٢/١٦ سەردانی تەواوی یٔەو نۆرینگانەیان کردو رێنمایی کران لەماوەی ١٠ رۆژ یٔەو شوێنانەی بێ مۆلەتن یا کەمتەرخەمی رێنمای تەندروستین گرفتەکانیان چارەسەربکەن، بەڵام دوای ٢٠ رۆژ لەسەر راسپاردەی قائمقام و لیژنەی چاودێری نۆرینگە پزیشکی و ددانسازەکان سەردانی ئەو شوێنانەیان کردەوەو لەکۆی ٨ شوێن شەش نۆرینگە کە لەلایەن لیژنەی ئابووری گرفت و کەمتەرخەمیەکانیان تۆمارکرابوون داخران و خاوەنەکانیشیان یٔاگادارکرانەوە بۆ سەردانی کردنیان بۆ یٔۆفیسی سەرەکی لیژنەی یٔابووری سۆران، بەمەبەستی کاردانەوەی یاسایی لەگەڵیان، ھەروەھا دوو نۆرینگەش گرفتەکانیان چارەسەر کردبوو دەست خۆشی کران.

جێی باسە لەسنوری قەزای سۆران چەند شوێنێکی ددانسازی بێ مۆڵەت و بێ پزیشکی تایبەت کاریان دەکرد، بەشێک لەو کارانەیان نایاسای و سەرپێچی ڕێنمایى تەندروستی بوون، بۆیە ئه‌مرۆ تەواوی ئەو شوێنانە داخران.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.