دۆناڵد ترەمپ رایگه‌یاند: بە هیچ شێوەیەک خۆمان نادەن بە دەستەوە و کاری دزینی هەڵبژاردنەکان ڕادەگرین.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ماوه ته‌واوبووی ئه‌مریكا له وتارێكدا له‌به‌رده‌م لایه‌نگرانی خۆیدا له نزیك كۆشكی سپی گوتی هه‌رگیز خۆیان به‌ده‌سته‌وه ناده‌ن و وازناهێنن و دان به شكستیی خۆیاندا نانێن له هه‌ڵبژاردنه‌كان كه جۆ بایدن كاندیدی دیموكراسیخوازه‌كان سه‌ركه‌وتنی تێدا به‌دی هێنا.
تره‌مپ به لایه‌نگرانی خۆی ڕاگه‌یاند كه ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كرا به‌شێوه‌یه‌ك پێشتر ڕووی نه‌داوه.
گوتی ئێمه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌مان به‌دی هێنا و ئاكامه‌كانیش لێكدییه‌وه نزیك نه‌بوون و هه‌رگیز وازناهێنین و دان به شكستیدا نانێین. گوتیشی ده‌نگی حه‌فتاو پێنج ملیۆن كه‌سم به‌ده‌ست هێناوه‌و هێشته ده‌ڵێن كه سه‌رنه‌كه‌وتووم بۆیه ڕێگه ناده‌ین ده‌نگی ئێوه كپ بكرێت و ئه‌وه‌یش قبووڵ ناكه‌ین.
تره‌مپ هیوای خواست مایك پێنس له دانیشتنی كۆنگرێسدا كه بۆ په‌سه‌ندكردنی ئاكامه‌كان ته‌رخان ده‌كرێت كارێكی دروست بكات چونكه به‌و كاره‌ی ئه‌و له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌به‌ینه‌وه. تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ویلایه‌ته‌كان داوای سه‌رله‌نوێ ده‌نگدان ده‌كه‌ن و پێویسته ده‌نگه‌كان هاوێربكرێنه‌وه‌و پێداگیری كرد كه ئه‌وان بردوویانه‌ته‌وه‌و بردنه‌وه‌كه‌یشیان زۆر گه‌وره بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.