کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لەرۆژی نۆ تاكوو شازدهی کانونی دووەمی دوو ههزارو بیست و یهك دەرگای ناو تۆمارکردن بۆ حزب و لایەنەکان دەکرێتەوە کە خواستی ئەوەیان هەیە بەشداری لەهەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی عێراقدا بکەن.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند: ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریدا لە رۆژی شەممە نۆی كانوونی دووهم تاوەکو رۆژی شەممە شازدهی مانگ دەرگای ناو تۆمارکردن بۆ حزب و هاوپەیمانیەتییەکان بکرێتەوە کە دەیانەوێت بەشداری لەهەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقدا بکەن.
له راگهیهنراوهكهدا ئەوەش هاتوە، له نۆی مانگ تاكوو بیست و ههشتی ئهم مانگه وەک وادەی رەوانەکردنی ناوی کاندیدی حزب و هاوپەیمانیەتییەکان دیاریکراوە.
پێشتریش عەبدولحسێن هینداوی، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری هەڵبژاردن به ئاژانسی ههواڵی عێراقی راگەیاندبوو، لەئێستادا حهوت سهد و پهنجا تیمی تایبەت لەکۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان سەرقاڵی بەڕێوەبردنی هەڵمەتێکن بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران و زۆرینەی پێداویستییەکانی هەڵبژاردن دەستبەرکراون، بۆیە هیچ هۆکارێک بهدی ناكرێت بۆ ئەوەی هەڵبژاردنەکان دوابخرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.