Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 08:07

بەشێک لە لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ چوونە نێو باڵەخانەی کۆنگرێسی ئه‌مریکا

کوردستان TV
100%

بەشێک لە لایەنگرانی سەرۆکی ئەمریکا چوونە نێو کۆنگرێسی وڵاتەکە و باڵەخانەی کۆنگرێسیش بەوهۆیەوە دانیشته‌كه‌ی دواخست.

کۆنگرێسی ئەمریکا دەستیکرد بە پرۆسەی پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، کە جۆ بایدن سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، بەڵام بەهۆی ناڕەزایی چەند نوێنەرێکی کۆمارییەکان لەسەر ئەنجامی ویلایەتی ئەریزۆنا، دانیشتنەکە دواخرا، پۆلیسیش ئۆفیسەکانی چۆڵکرد.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە هەر ئەمڕۆ مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرێس رایگەیاند، بەپێی دەستوور دەسەڵاتی رەتکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی نییە، بەڵام سەرۆکی ئەمریکا داوایکردبوو جێگرەکەی "کارە راستەکە" بکات، ئەمەش وەکو ئاماژەیەک بۆ رەتکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.

دۆناڵد ترەمپ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا بە ساختەكاری وەسفدەكات و راشیدەگەیەنێت، ئێمە سەركەوتنێكی گەورەمان بەدەستهێناو ئەو ئەنجامەش قبوڵ ناكەین.

ترەمپ داوای لە لایەنگرانی كردووە، زووتر ڕوو لەو شوێنە بكەن و لە گۆڕەپانی Ellipse كۆببنەوە.

 

 

 

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.