به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ئاوی سلێمانی رایگه‌یاند گرفتی بێ ئاوی به‌شێك له گه‌ڕه‌ك و قه‌زا و ناحیه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی چاره‌سه‌ركرا.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان تیڤی سه‌ربه‌ست عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ئاوی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد گرفتی پچڕانی هێڵی دووه‌می دووكان بۆ سلێمانی و به‌شێك له قه‌زا و ناحیه‌كان چاره‌سه‌ركراوه و له‌ئێستادا هیچ گرفتێك نه‌ماوه بۆ ئاوی گه‌ڕه‌كه‌كان.
داواشی له هاووڵاتییان كرد هه‌موو كات وه‌كو سامانێكی نیشتیمانی ده‌ست به ئاوه‌وه بگرن، به فیرۆی نه‌ده‌ن.
له‌مرۆوه دابەشکردنی ئاو لەهێڵی دووی ئاوی دوکان سلێمانی دەستی پێکردەوە دابەشکردنی ئاو ئاسایی بۆته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.