کازمی رایگەیاند: سوپای عێراق لە دامەزراندنییەوە لە شەشی کانوونی دووەمی 1921ەوە تاوەکو ئێستا هەمیشە دڵسۆز بووە بۆ نیشتمان و گەلەکەی.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌بۆنه‌ی رۆژی دامه‌زراندنی سوپای عێراقه‌وه رایگه‌یاند: به‌رنامه‌یه‌كی دارێژراو هه‌یه بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، دیالۆگێكی ستراتیژیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌یه، ئه‌و دیالۆگه‌ش به خاڵێكی په‌یوه‌ست به‌كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته له خاكی عێراق ده‌ستیپێكردوه، له‌سه‌ردانه‌كه‌شیدا بۆ ئه‌مریكا باسی له‌و خاڵه كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دیالۆگی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئه‌مریكا به‌رده‌وامه، له‌م پێناوه‌شدا چه‌ند قۆناغێكی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژی رابردوودا ده‌ستیپێكردوه.
مسته‌فا كازمی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ڕۆژانی داهاتو كشانه‌وه‌ی زیاتری هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌بینن، ره‌نگه چه‌ند سه‌د سه‌ربازێكیان بمێننه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی و مه‌شق و راهێنان به عێراقیه‌كان ده‌بێت.
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا وەک ستایش‌کردن بۆ سوپا وتی
سوپا لە هەموو ئەو هەوڵە چەپەڵانەدا سەرکەوتووە کە هەوڵیانداوە شکۆی بشکێنن، ئەمەش چەندینجاری دیکە لە مێژووی نوێ‌دا روویداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.