Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 07:36

کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای کۆرۆنا بۆ کاتێکی نادیار دواخرا

کوردستان TV
100%

بەهۆی نادڵنیایی لە مەترسی ڤایرۆسە نوێیەكە لەسەر داواكاری وەزارەتی تەندروستی كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆڕۆنا دواخرا.

د. گەلاوێژ عوێبد سیان بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگه‌یاند: بڕیاربوو بەیانی ۷/۱/۲٠۲۱ كۆبوونەوەی باڵای لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی كۆڕۆنا ئەنجامبدرێت و بڕیار لەسەر كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان بدرێت بەڵام وەزارەتی تەندروستی پێشنیاری دواخستنی ئەو كۆبوونەوەی كرد بۆ ئەوەی لە مەترسی ڤایرۆسە نوێیەكە( كۆڤید ۲٠) دڵنیاببنەو.

هەڵبەتە ئەم رێكار و داوایەی وەزارەتی تەندروستیش لە پێناو سەلامەتی تەندروستی قوتابیان و مامۆستایانە.

پێشوتریش لەسەر داواكاری ئێمە و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە داوای كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكانمان كردبوو.

قوتابیانی بەرێزیش دڵنیا دەكەینەوە بە هیچ شێویەك ناهێڵین ئەمساڵی خوێندنتان بە فیڕۆ بچێت.

 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.