Erbil 20°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:21

مەسرور بارزانی: کەمال ئەتروشی شارەزاییەکی زۆری لە کەرتی نەوت و غازدا هەیە کە گرنگە بۆ کارنامەی کابینەکەمان

کوردستان TV
#7
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هیوای سەرکەوتن بۆ وەزیری سامانە سروشتییەکان دەخوازێت کە ئەمڕۆ لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە متمانەی پێدرا.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاندووە: خۆشحاڵم کە پەرلەمانی کوردستان متمانەی بە دکتۆر کەمال ئەتروشی بەخشی، وەک وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان". دەشڵێت: "کەمال ئەتروشی، شارەزاییەکی زۆری لە کەرتی نەوت و غازدا هەیە کە گرنگە بۆ کارنامەی کابینەکەمان، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم لە ئەرکە نوێیەکەیدا".

ئەمڕۆ چوارشەممە  پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا، بە دەنگی هه‌شتا و یه‌ك پەرلەمانتار، كەمال ئه‌تروشی، کاندیدی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ پۆستی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، پەسەند کرد.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.