سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان رایگه‌یاند: كەمینەیەكی پەرلەمان دەیانەوێت كارەكانی پەرلەمان رابگرن، ڕەتیشدەكاتەوە كارەكانی پەرلەمان بە تەپڵ لێدان و خاڵی ناپەیڕەوی دوابخرێن.
دوای ده‌نگدانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر پۆستی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان، ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان، له كۆنگهرهیهكی رۆژنامه‌وانیدا، دانانی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی، به هه‌نگاوێكی تر بۆ ڕاییكردنی كاره‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و سراتیژیه‌تی سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ناوبرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه پێشتریش لیژنه‌كانی په‌رله‌مان گرفتیان هه‌بوو له نه‌بوونی وه‌زیردا، ئه‌مه‌ش پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه بوو كه له ڕابردوودا هه‌بوو.
ئومێد خۆشناو گوتیشی: ئێمە، وەکو فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانین، دڵنیایی بە هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن دەدەین وەک چۆن لە سەرەتای خول دڵنیاییمان دا، ئێمە رێزێکی زۆرمان بۆ هاوپیشەکانمان لە هێزەکانی ئۆپۆزیسۆن هەیە و پێمان وا نییە ئەوان دوژمنی ئێمەن، ئەوانیش دەبێت پێیان وابێت هێزەکانی دەسەڵات داگیرکەرنین.
لەبارەی قسەكانی په‌رله‌مانتار سیپان ئامێدی، كە ڕایگەیاندبوو بە بۆكس خەنجەر، هێرشكراوەتە سەری لایەن چەند پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، له‌م باره‌یه‌وه ئومێد خۆشناو گرتە ڤیدیۆییەکانمان ماون، ئەو کەسەی ئەو قسەیەی کردووە چاکەتەکەی دادەنێت و دەیەوێت پەلامار بدات، بەڵام نەیتوانیوە، بەدڵنیاییەوە مستم تێبگری گوڵت تێناگرم.
ئومێد خۆشناو رایگه‌یاند: رێگاناده‌ین كه‌مینه‌یه‌كی معهتهڵ ببێته هۆكاری راگرتنی كاره‌كانی په‌رله‌مان، ئه‌گه‌ر هه‌ندێك هه‌بێت بیانه‌وێت به‌چه‌ند كاری ناپیشه‌ییانه كاره‌كانی په‌رله‌مان په‌كبخه‌ن، ده‌بێت دڵنیابن زۆرینه‌یه‌كیش هه‌یه رۆڵی خۆی ده‌دات بۆ كاراكردنی په‌رله‌مان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.