بوومەلەرزەیەک لە قەزای رانیە لە سنووری ئیدارەی راپەڕین روویدا.
ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك ناوچەكانی ڕانیە و قەڵادزێ و حاجیاوای لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین هەژاند و هاووڵاتیان هەستیان پێكردووە.
پهیامنێری كوردستان تیڤی له دهڤهری راپهرین پێی ڕاگهیاندین ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك به گوڕی دوو پۆینت پێنج پلە بە پێوەری ڕێختەر لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین ڕوویداوە.
ئاماژهی بهوهشكرد بوومەلەرزەكە لە كاتژمێر شهش و بیست و دوو خوولەكی ئێوارە ڕوویداوە و چەقەكەی لەنزیک قەڵادزێ تۆمار کراوە بە قوڵای ههشت کیلۆمەتر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.