Erbil 20°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:35

ژمارەیەک راوچی تەقە لە بەڕێوەبەری دارستانی سەنگاو دەکەن و بریندار ده‌بێت

کوردستان TV
#7
100%

بەڕێوەبەرى پۆلیسی داراستانى سەنگاو لەلایەن چەند راوچییەکەوە تەقەى لێدەکرێت و بریندار دەکرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی سلێمانی رایگه‌یاند: ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ ڕائد کارزان نورەدین بەڕێوەبەرى پۆلیسی دارستانی سه‌نگاو، لەلایه‌ن چەند راوچییەکەوە تەقەى لێدەکرێت و بریندار دەکرێت، دواى گەیاندنى بە نەخۆشخانەى چەمچەماڵ به‌هۆی بارودۆخی سه‌ختی برینداره‌كه‌، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی دەکرێت.

لەبارەى تەندروستى ئەفسەرەکەوە کەمەرخان ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ گوتیشی: تەندروستى تارادەیەک باشە، بەڵام گولەیەک بەر سکى کەوتووە و لە پشتی دەرچووە.

لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارەکانیش دەرچووە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.