سەرۆکایهتی هەرێمی کوردستان لە تویتێكدا رایگەیاند، سەرکەوتنی لووتکەی هاریکاریی کەنداو کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر سەقامگیریی ناوچەکە دەبێت.
سەرۆکایهتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: پێشوازی لە سەرکەوتنی کارەکانی کۆنفرانسی لووتکەی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو و راگەیێندراوی هاوبەشی دەکەین. لە تویتهكهدا ئاماژە بەوە دراوە کە پێشوازی لە کردنەوەی سنوورەکان و کارکردن بۆ نەهێشتنی ناکۆکییەکانی نێوان وڵاتانی کەنداو دەکەن.
دوای سێ ساڵ لە پچڕاندنی پەیوەندی و داخستی سنوورەكانی نێوانیان، بەستەڵەكی سیاسیی نێوان ریاز و دەوحە بە كردنەوەی سنوورەكان و باوەشبەیەكداكردنی میری قەتەر و شازادەی جێنشینی سعودیە لە لوتكەی 41ەمینی ئەنجومەنی هاریكاریی وڵاتانی كەنداو لە پارێزگای عولای سعودیە كۆتایی هات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.