Erbil 20°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:24

4 کۆچبەر بە مردوویی دۆزرانەوە

کوردستان TV
100%


بەپێی دوایین زانیارییەکانی دەزگای لوتکە بۆ كاروباری كۆچ و په‌نابه‌ران، چوار کۆچبەر بە مردوويی دۆزرانەوە پاش ئەوەی بەلەمێکی 47 کەسی گەیشتنە دورگەی تێنێریفی لە ئیسپانیا.

ده‌زگاكه‌ بڵاوی كرده‌وه‌ته‌وه‌، كه‌جگە لەوەش بەپێی ووتەی پۆلیس سێ کەسی دیکەیان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە بەهۆی ئەوەی سووتابوون بەهۆی سووتەمەنی مەکینەکە. شایەنی باسە لە 47 کۆچبەرەکەدا 43 کەسییان سەلامەتن وە 17 منداڵ و ژنێکی دووگیانیان تێدا بووە.
بەپێی بەدواداچوونەکانی دەزگای لوتکە، لە ساڵی 2020 دا زۆرترین کۆچبەر ڕووی لە دورگەکانی کەناری کردووە، وە ژمارەیان 8 جار زیاترە لە کۆی ژمارەی کۆچبەرانی ساڵی 2019 . تەنها لە ساڵی 2020 دا زیاتر له‌23 هه‌زار کۆچبەر گەیشتوونەتە ئیسپانیا، لە کاتێکدا کۆی ژمارەی کۆچبەرانی ساڵی 2019  بریتیە لە 2 هه‌زارو 687 كۆچبه‌ر.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.