Erbil 24°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:32

گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر: ئه‌و شۆفێره‌ی سوپڕایزی بۆ ئۆتۆمبێلەکەی کردبوو سزادرا

کوردستان TV
100%


رائید فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایده‌گه‌ێنێت، شەوی رابردوو، لەلایەن مەفرەزەکانی هاتوچۆوە دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێکدا داگیراوە، کە خاوەنەکەی بە سپرا رەنگەکەی لە رەشەوە بۆ زەردی زێڕین گۆڕیبوو.
ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، لە کاتی لێپێچینەوە لە هۆکاری رەنگ گۆڕینەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە وتی، ئەمرۆ رۆژی لە دایکبوونی ئۆتۆمبێلەکەمە و سوپڕایزم بۆکردووە.

 دەشڵێت، ئۆتۆمبێله‌کە سوپرایزەکەی بە دەستنەگەیشت و چەند شەوێک لە گەراجی دەستبەسەرداگرتن دەمێنێتەوە.

گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه‌ گۆڕینی رەنگی ئۆتۆمبیل لە رووی یاساییەوە بە وەرگرتنی رەزامەندی دەبێت و بە بۆیه دەبێت نەک سپرای یان لەزگە.

1

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.