وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند كه به‌ناو موفتیه‌كی داعش له دیوانی بانگه‌وازیی و مزگه‌وته‌كان، له به‌غدای پایته‌خت ده‌ستگیركراوه.
له راگه‌یاندراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقدا ھاتووه: "ھێزه‌كانی ئاژانسی ھه‌واڵگریی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ھه‌واڵگریی به‌غدا، گه‌وره تیرۆریستێكیان له ناوچه‌ی دۆره باشووری به‌غدا، ده‌ستگیركردووه كه به‌پێی مادده‌ی چواری تیرۆر به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له داعش داواكراو بوو".
به‌پێی راگه‌یاندراوه‌كه، ئه‌و تیرۆریسته ده‌ستگیركراوه، له‌ناو دیوانی بانگه‌وازیی و مزگه‌وته‌كانی سه‌ربه داعش له پارێزگای ئه‌نبار موفتی بووه و باس لهوهشكراوه كه ئه‌و ده‌ستگیركراوه به مه‌به‌ستی خۆحه‌شاردان له‌گه‌ڵ ئاواره‌كانی پارێزگای ئه‌نبار رووی له به‌غدا كردبوو.
ئاماژه به‌وه‌یشدراوه كه له ماوه‌كانی رابردوودا، برایه‌كی تیرۆریستی ئه‌و ده‌ستگیركراوه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له قه‌زای راوه سه‌ربه پارێزگای ئه‌نبار كوژراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.