ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه پۆلیس رایگه‌یاند كه له ئاكامی شه‌ڕێك له‌سه‌ر پارچه‌یه‌ك زه‌وی، پێنج كه‌س له ناوچه‌ی دۆره له‌باشووری به‌غدا كوژران.
له‌مباریه‌وه میدیا عێراقییه‌كان له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیس گواستویهتیانهوه كه شه‌ڕه‌كه به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڕه‌كی ئهلبوعیسهی سه‌ر به ناوچه‌ی دۆره له‌سه‌ر پارچه‌یه‌ك زه‌وی روویداوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیس راشیگه‌یاندووه كه دواتر شه‌ڕه‌كه تهسهنهی سه‌ندووه‌و چه‌كی تێدا به‌كارهاتووه‌و بۆته هۆی كوژرانی پێنج كه‌س.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه ، دوای رووداوه‌كه‌ش پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: پۆلیس ته‌رمی كوژراوه‌كانی هه‌ڵگرتۆته‌وه‌و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كردوون.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.