ئه‌ندامێکی جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، دانانی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به گرنگ ده‌زانێت و رایدهگهێنێت کاریگه‌ری له‌سه‌ر گفتوگۆی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌بێت.
به‌ختیار جه‌وهه‌ر کوێخا، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌باس نیوزی راگه‌یاند: دانانی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان زۆر گرنگه و ده‌بوو له سه‌ره‌تای پێكهێنانی كابینه‌ی حکوومه‌ت وه‌زیر ده‌ستبه‌کار بووایه، به تایبه‌ت بۆ گفتوگۆکانی هه‌ولێر و به‌غدا، چونکه وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان و نه‌وت ده‌توانن لێكتێگه‌یشتنی زیاتریان له‌باره‌ی گرفته‌کانه‌وه هه‌بێ، بۆیه "دانانی وه‌زیر، ههنگاوێکی گرنگه بۆ چاره‌سه‌ری پرس و كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا".
وتیشی ، ده‌بێت ئه‌و گله‌ییانه بڕهوینرێنهوه كه خه‌ڵک له باره‌ی هه‌ندێ پرسه‌وه هه‌یه‌تی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.