ڕۆب والەر کونسوڵی گشتی کونسوڵخانەی ئەمریکا سەردانی کامپی ئاوارەی (ئێسیان)ی کرد و گوێبیستی دانیشتوانی کامپەکەبوو بۆ باسکردنی نیگەرانیەکانیان و ئەوەی بۆ داهاتوویان ئاواتی بۆ دەخوازن.
کونسوڵی گشتی چاویکەوت بە نوێنەرانی کۆمەڵگەی ئێزدی کامپەکە و هەروەها لەگەڵ کۆمەڵێک لە خانمانی ئێزدی کۆبووەوە بۆ گوێگرتن دەربارەی چیرۆکی ژیانیان.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەندە بە خۆشگوزەرانیی سەرجەم ئاوارە و پەنابەران لە عێراق و لەو نێوەندەشدا دابینکردنی ڕێگەچارەی درێژخایەن و لە ناویشیاندا ڕێگەچارەی گەڕانەوەی سەلامەت و شکۆمەندانە یاخود بوون بە بەشێک لە کۆمەڵگە خانەخوێکان و هەروەها بە دابینکردنی داهاتوویەک بتواندرێت بەردەوامی پێبدرێت. پشتیوانی ئەنجوومەنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانین لە کارەکانیان بۆ خەڵکانی پەنابەر و ئاوارە لە عێراق و ناوچەکانی تری جیهان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.